به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

کۆبونەوەی بەڕێز بەڕێوەبەر لەگەڵ ئەفسەرانی ناو شار

30/07/2023
443

بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان وشوفێران ،وەپابەندکردنیان بەیاساوڕێنماییەکانی هاتووچۆ،ئەمڕۆ لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ،بەڕێز عەمید(ئارام برهان جواد)،بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر ،لەگەل بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی هاتووچۆی ناوشار کۆبۆوە،وەلەکۆبونەوەکە زیاتر تیشک خرایە سەرچۆنیەتی مامەڵەکردنی ئەفسەروکارمەندانی هاتووچۆ لەگەڵ هاولاتیان وشوفێران وەڕێزگرتن لێیان وەڕێنماییکردنیان وەدرێژکردنی دەستی یارمەتی بۆیان لەکاتی پێویست،وەبەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کەئێمەو هاولاتی تەواوکەری یەکترین وەبۆیەک ئامانج کاردەکەین ،ئەویش سەلامەتیە.

888
889
890
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT