ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان وشوفێران وئەو کەسانەی کەئارەزومەندی کاری تاکسی دەکەن،ئاگاداردەکەینەوە ،کەوا ڕێنمایی ژمارە 7ی سالی2021ی وەزارەتی ناوەخۆ،مادەی سێهەم ،بڕگە 11ی تایبەت تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز چوە بواری جێبەجێکردن بەم مەرجانەی خوارەوە 1/دەبێت ئوتومبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت وەڕەنگی تبنی بێت وەکو ئەو تاکسیانەی کەلەهەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت. 2/بۆتۆمارکردنی تاکسیە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسیەکی مۆدیل کۆن هەڵبوەشێننەوە. 3/ئەو هاوڵاتیانەی کەدەیانەوێت تاکسیەکانیان بەئارەزومەندانە بگۆڕن بۆتایبەت، ڕێگاپێدراون وەدەتوانن کەلک لەژمارەی تاکسیەکە وەربگرن وەبیفرۆشنەوە ،لەبەرامبەردا رسوماتی تۆمارکردنی ئوتومبێلی تایبەت بدەن. ب. هاتووچۆی هەولێر 2022/2/13