به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ڕون کردنەوەیەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە..

23/02/2022
24775

ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردو ،بۆوروژاندنی خەڵک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر گۆڕانکاری لەسیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری،کەگوایا نرخی فۆرم وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەر دادێت،وەهەروەها مەرجی ئەوە دادەنرێت کەهەر کەسێک بیەوێت مۆلەت دەربێنێت، دەبێت سەرەتا 12ڕۆژ بچێتە نوسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین،وەبۆماوەی هەفتەیەک بەشدار بێت لەسیمیناری تایبەت بەیاساکانی لێخوڕین،کەئەمەش گوایا بارگرانیەک بۆهاوڵاتیان دروست دەکات،ئێمە بۆهەمو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەلەکاتی ئێستادا هیچ گۆڕانکاریەک نیە وەنەکراوە،بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆرم)،وەئەوەی بڵاوبۆتەوە هەواڵێکی بێ بنەمایە،بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین هەر بابەتێک پەیوەندی بەهاتووچۆوەبێت لەپێگە فەرمیەکانەوە لەڕاست و دروستی هەواڵەکە بپێچنەوە نەک لەبڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان . ب .هاتووچۆی هەولێر 2022/2/23

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT