کارەساتی هاتووچۆ کاتژمێر3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر بەحرکە لەنزیک ئەتکۆنز بی ئێمێکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆلی لەدەستداو خۆی کێشا بەدواوەی ئالتیمایەکی تایبەت وەلە دواییش بەسەردورگەی ناوەندی شەقام کەوت وەخۆی کێشا بەستونێکی کارەبا وە لەدوایی چوە دیوەکەی تری شەقام وخۆی کێشا بەکرۆلایەکی تایبەت کەلەسایدی خۆی بەرەو ناوشار دەهات وەلەئەنجامی ڕوداوەکە بەداخەوە دووکەس گیانیان لەدەستدا وە دووکەسی تریش برینداربون کەخودی شوفێری بی ئێمەکە کەهۆکاری کارەساتەکەیە لە ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا وە زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.. وەئەوەی شایانی باسە خێرایی بی ئێمەکە لەکاتی ڕوداوەکە بەسەرو 150کم لەکاتژمێرێک دەخەملێنرێت بەپێ ی گرتەی ڤیدیۆیی کامیرەکانی چاودێری.. ئێمەش لێرە دەپرسین ......؟ ئایادەکرێت تەنها بۆدروستکردنی خۆشیەکی کاتی ئەو هەمو قوربانیە بکەوێتەوە...