پێشبڕکێکان هەندێکجار بە خۆشی کۆتاییان دێت،بەڵام لەزۆربەی حالەتەکان ئەمانە دیمەنی کۆتایی دەبن. دوێنێ شەو لەسەر شەقامی 150مەتری کۆمەلێک گەنج بەماتۆرسکیل خەریکی پێشبڕکێ و نمایش بون،لەناکاو یەکێک لەماتۆرسکیلەکان بەهۆی خێراییە زۆرەکەی وەلێخوڕینی بەشێوەی لولپێچ کۆنترۆلی لەدەستدا و وەرگەڕا و چەندین تەقلەی لێدا ،ئینجا بەر ڕاگری نێوان هەردووک دیوی شەقامەکە کەوتو وەستا،لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێرەکەی زۆر بەسەختی زامدار بو.