چیترشەقامەکانمان لێ مەکەن بەگۆمی خوێن کاتژمێر1:30خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ،لە لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا دووگۆلفی تایبەت، کەهەریەکەیان شوفێروسەرنشینێکی تێدابو پێشبڕکێیان کردبو لەنێوان خۆیان، لەوکاتەش ئوتومبێلێکی تۆیۆتا کڕاون لەسەر شەقامەکە لەڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت،وەبەهۆی خێرایی زۆرو نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی، یەکێک لەگۆلفەکان خۆی کێشا بو بەدواوەی کڕاونە تایبەتەکە،وەلەدەرەنجامی پێکدادانەکەی کڕاونەکە گڕی گرت وهەلوەشایەوە،گۆلفەکەش دوبارەخۆی کێشایەوە بەگۆلفەکەی هاوڕێی ئینجا وەستان ،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێرێ کڕاون کەبێتاوان بو لەناوئوتومبێلەکەی سوتاوگیانی لەدەستدا، 4کەسی تریش کەشوفێری هەردووک گۆلف وسەرنشینیان بون بەسەختی زامدار بون،وەزیان بەر 3ئوتومبێل وڕێگاوبانەکە کەوت،وەزیانەکان وئاسەواری پێکدادانەکە، لەمەودای زیاتر لە200مەتر بلاوبوبۆوە،کەبەتەنیا ئەو ئاسەوارە پێمان دەلێت خێراییەکان چەند بوە بەرلەڕوداوەکە.