کاتژمێر 1:30خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ،لەسەر شەقامی لاوەکی پشت وەزارەتی پێشمەرگە،پیکابێک لەشەقامی دواوەی ناوچەی پیشەسازی باکور هاتە دەرەوە، بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆپێشینەی شەقامی سەرەکی بکات ،بۆیە لەگەڵ نیسانێکی تایبەت توشی پێکدادان بو،وەنیسانەکەبەهۆی زەبری پێکدادانەکە خۆی کێشا بەستونی کارەبا،لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێروسەرنشینی نیسان بەسەختی زامدار بون زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.