پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 150مەتری خێرا، کیایەکی بارهەلگری بچوک بە هۆکارێکی نادیار لەشەقام دەرچو، وە کەوتە تەقلەلێدان و وەرگەڕا،سوپاس بۆ خوا لە دەرەنجامی ڕوداوەکە تەنها زیانی مادی هەبو،کاتی لێکۆلینەوە لە هۆکاری ڕوداوەکە،شوفێرەکە ڕایگەیاند کەوا ،(بێتاقەت بوە وە ماندو بوە، بۆیە بێ ئاگابوەو ئوتومبێلەکەی لەژێر کۆنترۆلی نەماوە و وەرگەڕاوە،لەکاتی ئێستا کە وەرزی گەرمایە، ئەو حالەتی بێتاقەتی و خەوهاتنە زۆر دەبێت، بۆیە وەکو ڕێنمایی داوا لەشوفێرانی بەڕێزمان دەکەین، کەوا لەو کاتانە لێخوڕین نەکەن کە بێتاقەتن وە کاتی خەویانە،چونکە بێئاگایی و خەوهاتن بۆیەک چرکەش ئەگەری کارەساتی لێدەکەوێتەوە.