کاتژمێر3:30خولەکی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ،لەسەر ڕێگای سەرەکی شەقلاوە باسرمە سپیلک،لە نزیک گوندی گولەک، بارهەلگرێک لە دوای دەرچونی لەشەقام ،کەوتە ناو هەلدێرێک و وەرگەڕا،بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری بارهەلگرەکە گیانی لەدەستدا ،وە زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.