کەمێک بەرلەئێستا لەسەر شەقامی 100مەتری نزیک جوتسایدی عینکاوە بەهۆی تیژڕۆیی ونەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی لانسەرێکی تایبەت خۆی کێشا بەدواوەی تاکسیەکی مازدا ولەدواییش کۆنتڕۆلی لەدەستداو بەسەرشۆستەی لای چەپی شەقام کەوت وچەند دارێکی جوانکاری شکاند ،ئینجا وەستا لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە شوفێری لانسەر کەخۆی لایەنی خەتاباری ڕوداوەکە بو بەسەختی زامدار بو لەگەڵ سەرنشینێک کەلەگەڵی بو ،زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە لەکاتی لێکۆلینەوەش لەهۆکاری تیژڕۆییەکە دەرکەوت کەواشوفێرەکە کەکەسێکی بەتەمەنە بەداخەوە لەکاتی لێخوڕین جەلتەی دڵ لێیداوە، بۆیە قاچی لەسەر پایدەری بەنزین ڕەقبوە بەو شێوەیە خێرایی ئوتومبێلەکەش زیادی کردوە و لەکۆنتڕۆل دەرچوە