لەدەروازەی سەرکەوتن بۆ120مەتری لە ڕێگای کەرکوکەوە ترێلەیەکی پر گەنم وەرگەڕا لەناو پێچەکە وە لەئەنجامی ڕوداوەکە شوفێرەکە زامداربو وە زیانێکی زۆریش بەر ڕێگایەکە کەوت وە گەنمەکەش هەموی ڕژا وە ڕەنجی جوتیارێک بۆماوەی سالێک بەهەدەر چو. کە هەمو ئەو کارەساتەش دەکرا نەکەوێتەوە ئەگەر شوفێرەکە بەزیرەکانە مامەلەی لەگەڵ ڕێگاوبان و بارەکەو ترێلەکە بکردبایە، وە لەسەرکەوتنی پێچ تۆزێک خێرایی کەم بکردبایەوە بۆ زانیاری هەموان ترێلە لەخێراییە زۆرەکان نەبێت و لەسەروی 60نەبێت وەرناگەڕێت لەپێچ، کەئەو خێراییە بۆسالۆنێکیش ئاسایی نیە لەسەرکەوتنی پێچ نەک بۆترێلەیەکی پڕ بار..