به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ڕوداوی هاتوچۆ

23/06/2020
24806

كارەساتی هاتووچۆ هەرکەسێک سەیری وێنەکانی ئەو تاکسیە بکات لەسەرەتادا وابیر دەکاتەوە کەتوشی پێکدادان بوبێتەوە لەگەل ئۆتۆمبێلێکی تر یان خۆی کێشابێت بەستونێکی کارەبا.. وەلە وانەیە بەزەییشی بەخاوەنەکەی بێتەوە، بەلام بەداخەوە ڕاستیەکە نە ئەمیانە نە ئەو، بەڵکو ئەو هەمو شکان و قوپانەوەیە لەبەر خۆکێشانیەتی بە پیادەیەک وە شێلانیەتی وە کوشتنیەتی هەر لەشوێنی ڕوداوەکە کە لەسەر ڕێگای هەولێر کەسنەزان بو شەوی ڕابردو. وەبێگومان ئەو ڕستەیەی کە بۆ هەمیشەش لەدوای ئەم کارەساتانە دەیبیستینەوە لەشوفێرەکان یەک شتەئەویش . (نەمدیت وە سەریعیش نەبوم). کە بە داخەوە هەردوکی وانیە، چونکە ئەو قوپاویە وە ئەو هەموشکانە لەخێرایی کەم ڕونادات ، بەلکو لەخێرایی سەرو 100کم ڕودەدات. وە نەدیتنەکەش وانیە. چونکە هەمو شوفێرێک پشکنینی چاوی بۆکراوە وە سەلمێنراوە کەچاوی کێشەی نیە لەڕووی پزیشکیەوە. بۆیە ئێمە دەپرسین ئەگەر ڕاستە وە ئەو هەمو شوفێری تاکسیەکان دەلێن بێ ئیشین. ئەی ئەو تیژڕۆییەیان لەچی.....؟ بۆزانیاری هەموانیش ئەو قوربانیەی شەوی ڕابردو سێهەم قوربانی تاکسیەکانە لەماوەی هەفتەیەک. بۆیە ئێمە داوا لەهەمو لایەک دەکەین کەسنورێک بۆ ژمارەو جۆری تاکسیەکان وە تەنانەت تەمەنی شوفێرەکانیشیان دابنرێت. وە ژمارەکەشیان ئەوەندە کەم بکرێتەوە کەلە10هەزار تێپەڕ نەکات کە لەکاتی ئێستا37هەزار تاکسی سالۆنمان هەیە. کەسەرجەمیشیان لەناوسەنتەری شار کاردەکەن.

288
289
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT