كاتژمێر9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر پیرمام نەرامبەر بەفرین سیتی، ئۆپل ئۆمێگایەکی تایبەت کەلەهەولێر بەرەو پیرمام دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستداو بەرەو دورگەی ناوەندی شەقام ڕۆیشت وبەسەری کەوت ،لەدواییش لەدیوەکەی تری شەقام دابەزی وخۆی کێشا بەپیکابێکی دەبل کەبەرەو هەولێر دەهات،بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ئۆپلەکە گیانی لەدەستداو زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە