به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ڕوداوی هاتوچۆ

06/05/2021
24510

کاتژمێر15و6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای سەرەکی هەولێر -خەبات لەنزیک کانی قرژالە سێنترایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی وخراپی ڕووی ڕێگایەکە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەرەولای ڕاستی ڕێگایەکە ڕۆیشت و خۆی کێشا بەسەرەتای گادرێلە ڕاگرەکانی تەنیشتی ڕێگا وبەسەر گادرێلەکان کەوت کەبەرزیان مەترێک وچل سانتیمەترە لەهەندێک شوێن ئینجا وەستا لەئەنجامەمی ڕوداوەکەش دوکەس کە شوفێرو سەرنشینی سێنتراکە بون زامداربون زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە وەئەوەی شایانی باسە ئەگەر لەو شوێنە گادرێلە دەبلەکانی لێنەبایە، لەوانەیە ئوتومبێلەکە بەتەقلەلێدان زیاتر لە100مەتر لەشوێنەکە دورکەوتبایەوە ،چونکە خێراییەکەی زۆر بوە

470
471
472
473
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT