كاتژمێر30و12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەنزیک گردی پیردوادی سەربەناحیەی شەمامک تانکەرێکی هەڵگرتنی بەروبومە نەوتیەکان کە 36000لیتر نەوتی ڕەشی هەڵگرتبو، بەهۆی کێشەیەکی کارەبایی لەبزوێنەرەکەی لەکاتی ڕۆیشتن ئاگری گرت وقەمەرەکەی بەتەواوی سوتا، بەڵام زووگەیشتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەور بۆشوێنەکە ڕێگر بو بۆگەیشتنی ئاگرەکە بۆتانکیەکەو سوتانی بەتەواوی سوپاس بۆخوا لەئەنجامی ڕوداوەکە هیچ زیانی گیانە نەبو تەنها زیانی ماڵی کەوتەوە وەئێمە لێرەوە دەستخۆشی لەتیمەکانی ئاگر کوژێنەوە دەکەین کەڕێگر بون لەکەوتنەوەی کارەساتێک ،کەلەوانەیە ژینگەی ناوچەکەی بەتەواوی تێکدابایە، چونکە گەیشتنی ئاگرەکە بۆتانکەرەکە کارەساتی دەنایەوە