کاتژمێر30و11ی شەوی ڕابردو لەسەر ڕێگای هەولێر ناحیەی شەمامک پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان بارهەلگرێکی قاتیرەو مەقتورەو مازدایەکی تاکسی لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە شوفێری مازداکە گیانی لەدەستدا و دووسەرنشینیش زۆربەسەختی زامداربون لەگەل کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر کەهۆکاریش بۆکەوتنەوەی ڕوداوەکە سەرپێچیەکی زەقی شوفێری بارهەلگرەکە بوبو کەهەولی دابو بەبەگ لەگەراجێک بێتە دەرەوە بۆسەرشەقامی سەرەکی بەبێ ئەوەی ڕەچاوی دانەخستنی ڕێگای سەرەکی بکات کەئەمەش وایکردبو مازدایەکە توشی پێکدادان ببێتەوە لەگەلی بۆیە شوفێری بارهەلگرەکە بەلایەنی خەتابار دانرا بۆکەوتنەوەی ڕوداوەکە..