به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ڕوداوی هاتوچۆ

04/01/2021
24837

هێشتنەوەی ماوەی بێوەیی لەکاتی رێکردن یەکێکە لەبنەماکانی سەلامەتی کاتژمێر11ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لای گوندی رەشکین پێکدادانێک رویدا لەنێوان 3ئوتومبیل لەجۆرەکانی پیکاب مازداو بی ئێم ونیسان ئالتیمای تایبەت وەلەئەنجامی روداوەکەش دووکەس کەشوفێری نیسان و پیکابەکەبون بریندار بون وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە بەئوتومبێلەکان ورێگاوبانەکە وەروداوەکەش کاتێک کەوتبۆوە کەنیسان ئالتێما بە خێراییەک کەپێشبینی دەکرێت بەسەرو 160کم لەکاتژمێرێک تەنگی بەبی ئێم هەلچنیبو بۆئەوەی رێگای بۆ بکاتەوە وەلەبەر ئەوەی پیکاب مازدا لەپێش بی ئێمەکەوە بوبو بۆیە بی ئێم پێ ی نەکرابو کەلەوە خێراتر بروات بۆیە بەناچاری رێگای بۆ کردبۆوە بۆ ئەوەی لێ ی رەت بێت وەلەکاتی رەتبونەکە خێراییە زۆرەکە هۆکاربوبو بۆ ئەوەی نیسان بگاتە سەر پیکاب بێ ئەوەی کات ومەودای پێویستی لەبەر دەست بێت بۆ لادان یان کەمکردنەوەی خێرایی بۆیە بەهێزێکی زۆرەوە خۆی پیاکێشابو وەپیکابیش بەهۆی زەبری پیاکێشانەکە خۆی کێشابوبە بی ئێمەکە وەلەدواییش لەشەقام دەرچوبو وەتاکو بن پەرژینی 120مەتری رۆیشتبو ئێمە لێرە دەپرسین ئەو خێراییەی کاتژمێر11 لەپای چی؟ نەکاتی دەوامە تاکو بلێیت تاخیر بومە نەکاتی تازە چونە سەرکارە ئەگەر دوکاندار بیت نەحالەتێکی فریاکەوتنی خێرات پێبوە کەزۆرێک لەشوفێران لەدوای روداوەکان ئەو قسەیە دەلێنەوە چونکە بەتەنیا بویت تکایە خوێن رشتنی سەرشەقامەکان راگرن

367
368
369
370
371
372
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT