ڕوداوی هاتووچۆ كاتژمیر 30و10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر كه‌سنه‌زان له‌نزیك ماجدی مۆل ڕوداویكی هاتووچۆ كه‌وته‌وه له‌نیوان 5 ئوتومبیل وه‌له ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه 9كه‌س برینداربون به‌زامی هه‌مه جۆر وه‌زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه كه‌هۆكاریش بۆكه‌وتنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه هه‌ولێكی ڕێڕه‌و گۆڕینی له‌ناكاوبو له لایه‌ن شوفێری كامریه‌كی تایبه‌ت كه‌له‌ئه‌نجامی هه‌ولی ڕێڕه‌و گۆڕینه‌كه‌ش خۆی كێشابو به‌كیایه‌كی بارهه‌لگری بچوك كه له‌ته‌نیشتیه‌وه ده‌ڕۆیشت وه‌له ئه‌نجامدا كیایه‌كه كۆنترۆلی له‌ده‌ستدابو وه‌چوبوه دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام له‌پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قام كه‌وتبو وه له‌ودیویش خۆی كیشابو به‌كرۆلایه‌كی تاكسی وبی وای دیه‌كی تایبه‌ت وه‌له‌دواییش خۆی كێشابو به‌ئۆتۆمبێلێكی وه‌ستاو له‌ناو گه‌راجێك ئینجا وه‌ستابو. كه له‌ناو بی وای دیه‌كه شوفیرو 5 سه‌رنشین هه‌بون برینداربون وه‌له‌ناو تاكسیه‌كه‌ش شوفێرو سه‌رنشینێك برینداربون وه‌شوفێری كیاش برینداربو كه‌ده‌كرا هه‌مو ئه‌و زیانانه‌ش نه‌كه‌ونه‌وه به‌سوڕاندنی سه‌ر وه‌سه‌یركردنی ئاوینه‌كان بۆماوه‌ی چركه‌یه‌ك به‌ر له‌هه‌ولی ڕێڕه‌و گۆڕینه‌كه بۆدلنیابون له‌نه‌بونی هیچ ئۆتۆمبێلێک ئیستا لێره گرنگی پابه‌ندبون به‌ڕێنماییه‌كانتان بۆده‌رده‌کەوت كه‌واتا تكاتان لیده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن بۆسه‌لامه‌تیتان..