کاتژمێر 5ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتری کە هێشتا لە ژێر دروستکردن دایە ، ڕوداوێکی پێکدادان ڕویدا لەنێوان ئۆپلیکی تایبەت و فۆردێکی تایبەت وە لەئەنجامی ڕوداوەکە4کەس برینداربون کە3یان شوفێر و سەرنشینی ئۆپلەکەبون کەخۆیشی خەتاباربو لەڕوداوەکە. چونکە بەهۆی تیژڕۆیی کاتێک گەیشتبوە یەکێک لە بەربەستە پلاستیکیەکان کەلەسەر شەقامەکە چەسپ کراون بەمەبەستی سنور نەبەزاندنی خێرایی کۆنترۆلی لەدەست دابو وە چوبوە سایدی بەرامبەر وەخۆی کێشابو بەفۆردی تایبەت کەلەسایدی خۆی دەڕۆیشت..