ئەمڕۆ لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ،بە سەرپەرشتی بەڕێز عەمید( ئارام برهان جواد)، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر،قۆناغی دووەمی ڕاهێنانی کارمەندانی ئەندازەی هاتووچۆی شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم،لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و چاککردنەوری ئامێرەکانی سبوغی گەرم لەلایەن کۆمپانیای hofman ی ئەڵمانی دەستیپێکرد،کە خولەکە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، کەتیایدا کارمەندەکانی ئەندازەی هاتووچۆ فێری چۆنیەتی چاکردنەوەی ئامێرەکان و گۆڕینی بەشە تێکچوەکان دەکرێن،بۆ ئەوەی لە داهاتو هیچ پێویستیەکمان بە کۆمپانیاکان نەمێنێت، وە پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستین،وە ئەوەی شایانی باسە لەماوەی ڕابردو بەو ئامێرە پێشکەوتوانەی کە وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێم ڕاستەوخۆ لە کۆمپانیای hofmanی ئەڵمانی کڕی ،کاری سبوغی گەرم بۆ هێلکاری کردنی شەقامەکان،لەهەمو شار و ئیدارەسەربەخۆکان دەستیپێکرد،کەپێشتر ئەمجۆرە کارانە لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکان بە تێچویەکی زۆر دەکران.