به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

پەیامی پیرۆز بایی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر ..

27/06/2023
225

پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز... ‏‎بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم،و لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە کە ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی تەبایی وخۆشی بۆ گەل و میللەتەکەمان،وە هەر لەم جەژنە تکا لە شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین کە زیاتر پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی جەژنێکی دوور لە ڕوداوو کارەسات بە ڕێبکەین،دوبارە جەژنتان پیرۆز. عەمیدی هاتووچۆ ئارام برهان جواد ب هاتووچۆی هەولێر 2023/6/27

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT