به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

پەیامی پیرۆز بایی

12/05/2021
24568

پەیامی پیرۆزبایی بەناوی خودای گەرەو میهرەبان بەناوی خۆم وسەرجەم ئەفسەروکارمەندانی هاتووچۆی هەولێر پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت موسڵمانان لەجیهان ومیللەتی کوردی موسڵمان بەتایبەتی دەکەین بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەخودای گەورە داواکارین تاعەت وعیبادەتی هەموانی قەبول کردبێت لەم مانگە پیرزە،وەهەر بەو بۆنە پیرۆزە تکایەک لەشوفێرانی بەڕێزمان دەکەین کەوا لەڕۆژانی جەژن زیاتر پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن وتیژڕۆیی نەکەن ،بۆئەوەی جەژنێک بەڕێبکەین کەدوور بێت لەناخۆشی وفرمێسکی دایکان دوبارە جەژن لەهەمو لایەک پیرۆز بێت براتان عەمیدی ماف دیدار عمر قادر ب هاتووچۆی هەولێر 2021/5/12

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT