پابه‌ند بوون به‌یاساكان
ڕۆژانه هه‌ریه‌كێك له ئێمه به ده‌یان و به‌سه‌دان سه‌رپێچى له یاساكانى هاتوچۆ ده‌بینین له ڵایه‌ن شوفێرانه‌وه وه‌كو نه‌وه‌ستان له‌سه‌ر گڵۆپى سوور یان تیژڕۆیى یان ده‌رچوون و تێپه‌راندن لهڵاى ڕاست یان ڕۆیشتن به‌پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى ڕۆیشتن .
بۆیه بۆمان هه‌یه بپرسین كه‌وا پاڵنه‌ر یان (دافع) چییه بۆ ئه‌م سه‌رپێچى كردنه به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌نقه‌ست به‌تایبه‌تى له‌ڵایه‌ن هه‌ندێك شوفێرانى هه‌رزه‌كاره‌وه ؟
كه هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك ئه‌گه‌رى ڕوداوێكى هاتوچۆى لێده‌كه‌وێته‌وه .
كه به‌داخه‌وه هه‌میشه قوربانى له ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ پشكى شێر به‌ر شوفێره‌كان ده‌كه‌وێت.
تۆ بڵێى پاڵنه‌ره‌كه حه‌زى خۆنیشاندان و خۆ ده‌رخستن بێت؟
یان ده‌ست به‌تاڵى و بوونى فه‌راغ بێت؟
یان لاسایى كردنهوهبێت ؟
یان هه‌موو ئه‌م شتانه به‌یه‌كه‌وه بن؟
چونكه وه‌كو هه‌موومان ده‌زانین كه‌وا هه‌میشه گه‌نجه‌كان یان هه‌رزه‌كاران حه‌ز ده‌كه‌ن خۆیان ده‌ربخه‌ن و خۆیان نیشان بده‌ن كه‌وا به‌هێزن و ده‌توانن خۆیان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن وه ده‌توانن ڕووبه‌ڕووى یاساكان ببنه‌وه .
به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێك له گه‌نجان به‌داخه‌وه پابه‌ند بوون به یاساكان به‌جۆرێك له بێ هێزى داده‌نێن و وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پابه‌ند بن به یاساكان ده‌كه‌ونه ژیر ڕكێفى خهلكانى تره‌وه و ده‌یانگه‌یه‌نێته دۆخ و قۆناغى منداڵى.
جا لێره‌وه شوفێرانى هه‌رزه‌كار و گه‌نج ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یاساكان و له‌گه‌ڵ خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چن.
كه ئه‌م بۆچوونه‌ى گه‌نجان ده‌رباره‌ى پابه‌ندبوون به یاساكان ههڵهیهكهو ده‌بێت خۆیانى لێ بپارێزن ، چونكه یاساكان به‌گشتى بۆ ڕێكخستنى ژیانى مرۆڤه‌كان دانراون.
وه یاساى هاتوچۆ یاسایه‌كه په‌یوه‌ندى به ژیانى هه‌موو مرۆڤێكه‌وه هه‌یه، چونكه كه‌م تا زۆر ڕۆژانه هه‌موو مرۆڤێك سیسته‌مى ترافیك به‌كارده‌هێنێت چ وه‌ك شوفێر چ وه‌كو سه‌رنشین چ وه‌كو پیاده.
جا من لێره‌وه ڕوو له شوفێرانى گه‌نج ده‌كه‌م و پێى ده‌ڵێم كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنى ئێوه‌یه ، چونكه ئێوه ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ن كه ولاته‌كه‌مان هه‌یه‌تى بۆیه بهههڵس و كه‌وتێكى هه‌ڵه كۆتایى به‌ژیانى خۆتان و خهلكانى تر مه‌هێنن وه ئه‌وه بزانن كه هه‌مووتان دایك و باوكێكتان هه‌یه كه چاوه ڕێتان ده‌كات به‌سه‌لامه‌تى و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه بۆیان بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ نه‌ك به‌لاشه‌ى خوێناوى .
وه پێیان ده‌ڵێم هه‌ڵس و كه‌وته‌كان باش كه‌ن و كاتێك كه له ڕێگایه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانتان لێ ده‌خوڕن و وا مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانى زه‌نگێكى ته‌له‌فۆن بۆ دایك و باوكتان كاتێك كه ئێوه له ده‌ره‌وه‌ن خورپه‌یه‌ك له دڵیانه‌وه بێت به‌هۆى پێشبینى كردنى ڕوداوێك.
چونكه وه‌كو له كورده‌وارى خۆمان ده‌ڵێم گوتى به‌قسه‌ى ئه‌م و ئه‌و نه‌گرن كه‌پابه‌ند بوون به یاساكان وبه‌تایبه‌تى یاساكانى هاتووچۆ نیشانه‌ى بێ توانایی وبێ غیره‌تیه وترسه .
به‌ڵكو پابه‌ندى نیشانه‌ى كامڵ بوونى بیروهۆشیانهو نیشانه‌ى ڕۆشنبیرییانه چونكه پابه‌ندبوون سه‌لامه‌تیان ده‌كات له ڕووداوه‌كان..
له نوسینی
مــقــهدهمــى هــاتــوچـۆ
فـاضـل حـاجـى حـسـێـن
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر
2020/3/1