لەکاتژمێر12ی شەو تاکو کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ ،بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز (عەمید ئارام برهان جواد )بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر،تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر هەڵسان بە هێلکاری کردنی بەشێکی زۆری شەقامی 60مەتری شاری هەولێر بەسبوغی گەرم،کە ئەمە تاکو ئێستا سەرکەوتووترین و گەورەترین کارە ئەنجام درابێت ،بە دەست و بازووی کارمەندانی خۆمالی و بەبێ هیچ دەستێکی کاری بیانی یان کۆمپانیایەک،لەکارکردن بەردەوامین،خزمەتکردنی شار و شەقامەکان ودابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەتانە کاری لە پێشینەمانە.