به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری زیاتر بۆهاولاتیان وه پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی زیاتر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر كۆمه‌لێك بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی ده‌ركرد بۆبه‌شه‌كانی تۆمار ویاسایی له هاتووچۆی هه‌ولیر كه به‌م شیوه‌یه خواره‌بون
1/دیاری نه‌كردنی هیچ ماوه‌یه‌ك بۆبه‌سه‌رچونی بریكارنامه (وكاله)ی گشتی وتایبه‌ت كه پیش‌تر بۆوكاله‌ی گشتی ماوه‌ی 5سال دیاری كرابو وه‌بۆوكاله‌ی تایبه‌تیش ماوه‌ی 3 سال دیاری كرابو كه‌ئه‌مه بوبوه سه‌رچاوه‌ی كیشه بۆهاولاتیان وه‌زۆریك له‌هاولاتیان كه ده‌یانویست وكاله‌كان تازه بكه‌نه‌وه موكل داوای پاره‌ی لی ده‌كردن یاخود ئاماده‌نه‌ده‌بو سه‌ر له‌نوی وكاله بكاته‌وه وه‌له ئیستادا به‌پی ی ئه‌م بریاره به‌بی تازه كردنه‌وه وه‌بۆماوه‌ی كراوه كار به‌وكاله ده‌كریت وه‌ته‌نا له‌و حاله‌تانه‌ی كه به‌پی ی یاسا وكاله كاریگه‌ری نامینیت له‌و كاتانه كاری پی ناكریت كه‌ئه‌وانیش ئه‌مانه
ا/له‌حاله‌تی له‌ده‌ستدانی ئه‌هلیه‌تی بریكار یان بریكارده‌ر
ب/له‌حاله‌تی دیاری كردنی ماوه بۆبه‌سه‌ر چونی وكاله‌كه له‌لایه‌ن بریكارده‌ره‌كه‌وه
ج/له‌حاله‌تی مردنی بریكار یان بریكارده‌ر
2/گۆرینی تابلۆی ئوتومبیل (تبدیل لوحات) كه‌زۆریك له‌و هاولاتیانه‌ی كه خاوه‌نی دوو ئوتومبیل یان زیاترن حه‌ز به‌گۆرینی تابلۆی ئوتومبیله‌كانیان ده‌كه‌ن له نیوان ئوتومبیله‌كانیان كه‌پیشتر نه‌ده‌بوایه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 6 مانگ ئه‌م كاره دوباره بكرابایه‌وه به‌لام ئیستا ریگاپیدراو كرا وه‌هاولاتی ده‌توانیت له‌ماوه‌ی 24كاتژمیر جاریكیش ئه‌م كاره بكات كه‌ئه‌مه‌ش ئاسانكاریه‌كه بۆهاولاتیان