وەکو هەنگاوی یەکەم بۆ ڕێکخستنەوەی ماتۆرسکیلەکان لە شاری هەولێر،ئەمڕۆ لێژنە هاوبەشەکانی شارەوانی یەک و پۆلیسی شارەوانی و قایمقامیەت و هاتووچۆی ناوشاری هەولێر ،هەلسان بە دەستبەسەرداگرتنی کۆمەلێک ماتۆرسکیل کە لەناوەندی شەقام ڕاگیرابون بۆ فرۆشتن لە مەیدانی ماتۆرفرۆشان،کە پێشتریش خاوەنی دوکانەکانی ماتۆرسکیل ئاگادارکرابونەوە بە نەگرتنی شەقامەکان وە نمایش نەکردنی ماتۆرسکیلەکانیان لە ناوەندی ڕێگایەکان،وە سەرجەم ماتۆرسکیلەکە دەست بەسەرداگیراوەکان برانە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر.