بە مەبەستی ئاگاداربون لە نزیکەوە لە کێشەی سەنتەرەکانی پشکنین،ئەمڕۆ بەڕێز عەمید ئارام برهان جواد بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر،سەردانی سەنتەرەکانی پشکنینی کرد و لە نزیکەوە گوێبیستی گلەیی هاوڵاتیان بو،وە لە کۆبونەوەیەکی کراوەدا، لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندانی سەنتەرەکانی پشکنین، کۆمەلێک بیرۆکە بۆ کارئاسانی باسیان کرا، وە بڕیادرا وەکو یەکەم هەنگاوی کارئاسانی، هاوڵاتیان سەرپشک بن لەسەردانی هەر سەنتەرێکی پشکنین کە لێیانەوە نزیک بێت، ئەگەر بێت و مامەلەی تۆماری یەکەمجاری ئوتومبێلی (ژمارەکاتی) کیلۆمەتر سفریان هەبو،کە پێشتر دەبوایە سەرجەم پشکنینەکان تەنها لەسەنتەری پشکنینی 32ی پارک بکرێت،بۆیە قەرەبالغیەکی زۆر لەو سەنتەرە دروست دەبو وە هاوڵاتیان دوا دەکەوتن بەو هۆیەوە لە کارەکانیان.