بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەکەم و کوڕیەکانی ڕێگاکانی دەرەوە لە ڕووی هاتووچۆ و هێماکانەوە ئەمڕۆ بەڕێز عەمیدی ماف دیدار عمر قادر بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر بەیاوەری بەڕێز عەمید ڕۆبیتان فازل بەڕێوەبەری ڕێگاکانی دەرەوە سەردانی چەند ڕێگایەکی دەوروبەری هەولێریان کرد وە بەشێوەیەکی مەیدانی لەکەم وکوڕیەکانیان پێچایەوە وە لەدوای دەست نیشان کردن فەرمان درایە ئەندازەی هاتووچۆ کە بەزوترین کات چارەسەری گونجاو بدۆزنەوە وەشەقامەکان ڕێکبخەنەوە بەشێوەیەک کەیارمەتیدەر بێت بۆشوفێران بۆتوشنەبونیان بەڕوداوەکانی هاتووچۆ...