بازنه‌ى مه‌ترسى
هه‌ندێك هه‌ڵه یان سه‌رپێچى هه‌یه كه شوفێران ده‌خاته ناو بازنه‌ى مه‌ترسى و ناو ئه‌گه‌رى تووش بوون به ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه جۆرى سه‌رپێچیه‌كه یان هه‌له‌كه له ڕواڵه‌تدا زۆر ساكار دیاره وه زۆر بێ كێشه و ئاكامى خراپ دیاره .
له‌مجۆره سه‌رپێچیانه‌ش بۆ نمونه خه‌ریك بوونه به هه‌ر شتێكى تر جگه له شوفێریه‌كه كه ئه‌مه باوترین سه‌رپێچییه له دواى تیژڕۆیی كه شوفێران ده‌یكه‌ن وه كه ده‌ڵێن مه‌شغول بوون به هه‌ر شتێكى تر جگه له شوفێرى واتا كه خه‌ریكى پێ كردنى ڕادیۆ ده‌بن یان كه خه‌ریكى ده‌شبول سڕینه‌وه ده‌بن یان خه‌ریكى داگیرساندنى جگه‌ره‌یه‌ك ده‌بن یان خه‌ریكى قسه‌و سوحبه‌ت ده‌بن له‌گه‌ڵ سه‌رنشینان یان نان ده‌خۆن هه‌ر بابه‌تێكى تر كه‌وا بكات ده‌ست و قاچ یان به‌شێك له مێشك به‌و كاره خه‌ریك بێت جگه له شوفێرییه‌كه .
كه ئه‌م مه‌شغول كردنه ئاكامى زۆر خراپى هه‌یه ، چونكه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناكانى شوفێرى وه كه تواناش كه‌مبۆوه له كاتى شوفێرى كێشه دروست ده‌بێت بۆ پرۆسه‌كه به تایبه‌تى له باره له ناكاوه‌كان پێویستى به بڕیاردانێكى خێرا له كاتێكى كه‌م ده‌بێت ،
وه هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كه‌ش به هه‌مان خێرایی وه كاتێك كه ئه‌مانه به‌رده‌ست نه‌بوون وه حاله‌ته له ناكاوه‌كه‌ش په‌یدا بوو حاله‌تێكى نه‌خوازراو دروست ده‌بێت و توشى {وداوى هاتوچۆ ده‌بین
ئه‌م كه‌سه بووه قوربانى یه‌ك له‌فه‌ى گه‌س كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌یخوارد به‌ر وه له كاتى ڕوداوه‌كه بۆیه پێى نه‌كرا ئه‌و بریاره هه‌ڵه‌یه‌ى پیاده كه ڕابگرێت كه له شوێنێكى نایاسایی په‌ڕیه‌وه وه باره له ناكاوه‌كه‌ى دروست كرد .
كه‌واتا نابێت له كاتى شوفێری كردن‌دا ده‌سته‌كان چاوه‌كان مێشك یان نیوه‌ى مێشك به هه‌ر شتێكى تر خه‌ریك بكرێت ئه‌گه‌ر ناكامه‌كانى زۆر خراپ ده‌بن .
سه‌رپێچییه‌كى تریان هه‌له‌یه‌كى تر هه‌یه كه زۆر باوه وه به هه‌مان شێوه له كاتى ئه‌نجامدانى شوفێران ده‌خاته بازنه‌ی مه‌ترسیه‌وه وه ئه‌گه‌رى توشبونیان به ڕوداوه‌كان زیاتر ده‌كات ئه‌ویش پێچ كردنه‌وه یان ڕێڕه‌و گۆڕینى له ناكاو بێ پێشه‌كییه.
به‌ڵێ من له ڕێگا ده‌ڕۆم به ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه له‌گه‌ل ڕێزى ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ڕۆم وه كاتێك به له ناكاو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى پێشم ڕایگرت و برێكى كرد منیش له‌و حاله‌ته عه‌قل و مه‌نتق پێم ده‌ڵێت ده‌بێت پێچ بكه‌مه‌وه یان لێى ڕه‌ت یم وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌م ئه‌وا من هه‌ڵه‌م ، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌نده چاوه‌كانم تیژ بن وه وه‌كو بازیش بن هه‌ر ئه‌و شوفێره‌ى كه له پێشمه پێش خۆى و پێش من باشت ده‌بینێت له من وه ئه‌گه‌ر هۆكارێك یان مه‌ترسییه‌ك نه‌بێت ئه‌و ناوه‌ستێت بۆیه نابێت منیش نه‌وه‌ستم وه ڕه‌ت بم وه ڕێڕه‌و بگۆڕم.
ئه‌وه‌یان له لایه‌ك كه پێشبینییه‌كه‌یه .
له لایه‌كى تریش كه ڕێڕه‌و گۆڕینه له ناكاوه‌كه‌یه ئه‌وه‌یان یان ده‌بێت هۆى كۆنترۆل له ده‌ستدان و وه‌رگه‌ڕانم یان ده‌بێته هۆى خۆ كێشانم به ئۆتۆمبێله‌كانى تر له‌و كاته‌شدا توشى ڕوداوى هاتوچۆ ده‌بینه‌وه .
كه‌واتا وا چاكتره ئه‌و سه‌رپێچییه‌ش نه‌كه‌ین وه ئه‌گه‌ر بینیمان ئۆتۆمبێلى به‌رده‌ممان برێكى كرد لێى ڕه‌ت نه‌بین وه ڕێڕه‌و به له ناكاوى نه‌گۆڕین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م خۆمان سه‌لامه‌ت بین هه‌م گیرفانمان.
مـقـه‌ده‌مـی هـــاتـوچـۆ
فــاضــل حـاجـی حــسـیـــن
به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر
25/2/2020