به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ئاگاداریەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شوفێران ..

29/08/2022
25038

#بەرێوەبەرایەتی_چاککردنەوەو_پاراستنی_رێگاوبانی_ھەولێر لە چاککردنەوەو پاراستنی پردەکان بەردەوامین. وەکو ئەرکی خۆمان دوابەدوای ئەوەی پشکنین بۆ پردەکان دەکەین، بەمەبەستی فراوان کردنی پردی ئاسنی کۆنی #خەبات. لەسەر ڕێگای #هەولێر_دهۆك. لە ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی (30/8/2022) تا شەمە ڕێکەوتی (3/9/2022) رێگای پردی کۆنی دادەخرێت، رۆژانە لە (8:00) بەیانی تاکو (4:00)ی ئێوارە بۆ ئەم مەبەستە لەم کاتانە هاولاتیان دەتوانن سوود لە رێگای بەدیلی پردی نوێی #خەبات وەرگرن. کارەکانی پردەکە بریتین لە :- • فراوان کردنی پانی پردەکە. • • چاککردنەوەو بەهێز کردنی ئەو پارچانەی زیانیان بەرکەوتووە. • • بۆیە کردنەوەی هەرسێ پردەکە. • • دروست کردنی دیواری پاڵپشت بەسەبەتەی ئاسن بۆ باڵەکانی پردەکە. لێرەوە داوا لە هەموو دانیشتوانی ئەم ناوچەو شوفێرە بەڕێزەکان دەکەین، هاوکاری تیمەکانمان بکەن.

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT