به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ئاگاداریەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە ..

30/08/2023
1126

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە.. سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دوورخستنەوەیان لە ڕوداو و کارەساتەکان ،لەڕۆژی 2023/8/31لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا،لەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان ڕێگای کەرکوک بۆ ڕێگای موسل،3خاڵی تری کامیرای خاڵ بۆ خاڵ دەکەوێتە کار وەکو تاقیکردنەوە ،وە لە ڕۆژی2023/9/6سزاکان بەفەرمی تۆماردەکرێن کە لەو کامیرانەوە دێن،بۆیە داوا لە شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین کەوا بۆ پاراستنی خۆیان و ئازیزانیان پابەندی ڕۆیشتن بن بەو خێراییەی کە دیاریکراوە. ب هاتووچۆی هەولێر 2023/8/30

926
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT