ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر بەتایبەتی دانیشتوانی گەڕەکی کوێستان ئاگاداردەکەینەوە ،کەوا لەبەرەبەیانی ڕۆژی 2021/9/28شەقامی بیست مەتری گەڕەکی کوێستان لەترافکلایتی کوێستان تاکو شەقامی 100مەتری دادەخرێت بەتەواوی بۆماوەی چەند ڕۆژێک ، بەهۆی کاری قیرکردنەوەی شەقامەکە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی هەولێرەوە،وەلەو ماوەیە هاوڵاتیان وەکو ڕێگای بەدیل دەتوانن ڕێگایە نیمچە تیشکیەکانی گەڕەکەکە ولای مزگەوتی مەلامەسعود وەکو ڕێگای بەدیل بەکاربێنن ب .هاتووچۆی هەولێر 2021/9/27