ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان وسەردانیکەرانی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەکاتی سەردانی کردن بۆمامەلەکانی(دەرهێنانی مۆلەت،تازەکردنەوە،لەجیاتی ونبون،یان هەرمامەلەیەکی تر)،دەبێت سەرجەم بەڵگەنامە داواکراوەکان لە(کارتی نیشتیمانی یان بەلگەنامەی باری کەسی یان ڕەگەزنامە یان کارتی زانیاری،یان پسولەی خۆراک)،وێنەی ڕەسەن بن، وەبەهیچ شێوەیەک کار بەوێنەی کۆپی کراو یان وێنەگیراو لەسەر مۆبایل ناکرێت،بۆیە تکایە لەکاتی سەردانیکردنیان سەرجەم ئەوبەلگەنامانەی کەپێویستن وێنە ڕەسەنەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن. ب هاتووچۆی هەولێر 2023/6/6