دەقی بەیانی ژمارە(37)ی ساڵی 2021ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ. بەپێ ی ئەو بەیاننامەیە لەڕۆژی 2022/1/3وە هەر کەسێک بیەوێت مۆڵەتەکەی بگۆڕێت بۆمۆلەتی نێودەوڵەوتی بەمەبەستی سەفەرکردن بۆدەرەوەی وڵات ،یان گۆڕینی تابلۆی ئوتومبێلەکەی بۆتابلۆ ئینگلیزیە باریکەکە ،پێویست ناکات بچێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، بەڵکو هاتووچۆی هەر شارێک لەلای خۆیەوە دەتوانێت تابلۆیەکەی بۆبگۆڕێت ،کەئەمەش کار ئاسانیەکە بۆهاوڵاتیان.