بۆ هەمو هێزە ئەمنیەکان و لایەنە جێبەجێکارەکانی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ ... لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێز پارێزگاری هەولێر ئەو ئۆتۆمبیێلانەی کەقەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە ئەمانەی خوارەوەن..... 1-ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنیەکان هێزی پێشمەرگە بەگشتی.. 2-ئەفسەر و کارمەندانی هێزەئەمنیەکان و پێشمەرگە بەمەرجێک ژن ومندالیان پێ نەبێت و بۆ ئەرک بچن یان بگەڕێنەوە. 3-ئۆتۆمبێلی دکتۆر و کارمەندانی تەندروستی بەگشتی. 4-ئۆتۆمبێلی کۆگاکان وکۆمپانیاکانی دابەشکردنی خۆراک . 5-ئۆتۆمبێلی فەرمانگەکانی ئاو و کارەبا شارەوانی کەکاری پاککردنەوە و چاککردنەوەیان پێ دەکرێت. 6-ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی خۆراک و میوە و غازی مالان و تانکەری ئاوەڕۆی مالان. 7-هەرئۆتۆمبێلێک کە نەخۆشی هەلگرتبێت و بیبات بۆ نەخۆشخانە و باری لەناکاو بێت یان نەخۆشێکی توشبوی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی هەلگرتبێت. 8-ئۆتۆمبێلی بانکەکان وخەزێنە لەڕۆژانی دابەشکردنی موچە وە هەروەها ئۆتۆمبێلی فەرمانبەری بانکەکان. 9-ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گاز بۆ موەلیدەکان و موشەغیلی موەلیدەکان. 10-ئۆتۆمبێلەکانی چاودێری بازرگانی. 11-ئۆتۆمبێلی ئەو فەرمانگە حکومیانەی کەئەرکی ئێشکگریان هەیە وەکو خانەی بەسالاچوان و چاودێری کۆمەلایەتی بە مەرجێک نوسراوی فەرمانگەکەی لابێت. 12-ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکان. 13-ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکانی گەیاندنی وەکو ئاسیا و کۆرەک و زێن و نەورۆز تیلیکۆم. 14-ئۆتۆمبێلی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندکارەکان. 15-ئەوئ ئۆتۆمبێلانەی کەهەلگری باجی تایبەتی پارێزگان. 16-ئۆتۆمبێلی ڤێتەرنەری و دابەشکردنی ئالیکی پەلەوەر. جگەلەم ئۆتۆمبێلە دیاری کراوانەی سەرەوە هەر ئۆتۆمبێلێک قەدەغەی هاتووچۆ بشکێنێت سزا دەدرێت..