به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ئاگادارهی بۆ هاوڵاتیان و شوفێران

22/01/2020
24942

 

ئاگاداری
به‌ پی پیشبینیه‌كانی كه‌ش وهه‌وا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمیری داهاتو شه‌پۆلیكی سه‌رماو سۆله‌ روو له‌هه‌ریمی كوردستان ده‌كات كه‌ له‌ سبه‌ی دوای نیوه‌رۆ ده‌ست پی ده‌كات وه‌تاكو رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بیت وه‌له‌م ماوه‌یه‌ به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌باریت وه‌تاكو ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولیریش دیت وه‌له‌دوای ته‌واو بونی شه‌پۆله‌كه‌ش له‌رۆژی شه‌ممه‌وه‌ بایه‌كی وشك دیت وه‌ئاسمان سامال ده‌بیت وه‌پله‌كانی گه‌رما تاكو ژیر سفری سه‌دی دین كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات شه‌خته‌وبه‌سته‌له‌ك په‌یدا بیت له‌سه‌ر ریگایه‌كان به‌تایبه‌تی ریگای ناوچه‌ شاخاویه‌كان
بۆیه‌ تكا له‌شوفیرانی به‌ریزمان ده‌كه‌ین كه‌زۆر به‌هۆشیاری وبه‌ئاگاییه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل كه‌شه‌كه‌ بكه‌ن وه‌بۆحاله‌تی زۆر زه‌رور نه‌بیت نه‌چنه‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان وه‌له‌حاله‌تی چونیان پیداویستیه‌كاین رۆیشتنی ناو به‌فریان پی بیت وه‌زنجیر له‌تایه‌كانیان بده‌ن وه‌به‌ئوتومبیلی ده‌بل ئه‌كسل نه‌بیت هاتووچۆی ئه‌و شوینانه‌ نه‌كه‌ن وه‌هه‌روه‌ها له‌كاتی بۆنی شه‌خته‌ش وه‌له‌دوای ته‌واو بونی شه‌پۆله‌كه‌ زۆر به‌وریایی تر مامه‌له‌ بكه‌ن چونكه‌ مه‌ترسی شه‌خته‌و به‌سته‌له‌ك له‌سه‌ر ریگایه‌كان له‌به‌فره‌كه‌ زیاتره‌
به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆهه‌مو لایه‌ك

به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT