به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ڕوداوێکی هاتوچۆی خوێناوی

26/08/2020
24829

ڕوداوێکی هاتووچۆی خوێناوی.. کاتژمێر6ی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر خەبات لەنزیک عەلوە پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان دوو ئوتومبێل لەجۆرەکانی پیکاب وترێلە وە لەئەنجامی ڕوداوەکە بەداخەوە شوفێری پیکابەکە هەر لەشوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا کەخۆیشی خەتاباربو لە ڕوداوەکە.. چونکە بەخێراییەکی زۆرەوە هاتبو وەخۆی کێشابو بەدواوەی بارهەلگرەکە کەلەتەنیشتی ڕێگایەکە وەستابو وە پارککرابو وەشوێنەکەی یاسایی بو بەبێ ئەوەی تەنانەت نەرمە برێکێک بکات چونکە هیچ ئاسەواری برێک کردن نەبو لەسەر شەقامەکە وەلەکاتی سەیر کردنی لاشەی شوفێرەکە لەسەر دەستی کانیۆلایەکی بەستراو هەبو کەئەمە نیشانەیە بۆ بونی نەخۆشی بۆیە گومان دەکرێت کەشوفێرەکە بەر لە خۆپیاکێشانەکەش کێشەی تەندروستی هەبوبێت یاخود مردبێت کەکەسێکی بەتەمەنیش بو وە بەتەمەنەکانیش زۆر بەکەمی بەو خێراییە لێدەخوڕن لەکاتێ ئاسایی.. بۆیە تکا لەهەمو شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین بەتایبەتی کە لەکاتی ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەر بلاوە ئەگەر کێشەی تەندروستیان هەبو لێخوڕین نەکەن.. چونکە نازانن کەی باری تەندروستیان تێکدەچێت وەئوتومبێل لەژێر کۆنترۆلیان دەردەچێت..

349
350
351
352
353
354
355
356
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT