به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

... ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر

04/06/2023
382

ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلە(ژمارەکاتی)یەکانیان،دەتوانن نوێنەری کۆمپانیا بنێرن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن، وە ئوتومبێلەکان نەهێنن بۆ بارەگای هاتووچۆ بۆ لێدانی تابلۆ،وە لەجیاتی ئەوە تەنها تابلۆ(ژمارەکاتی)یەکانیان لە لابێت،وە لەدوای تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و دانی سەرجەم ڕسوماتەکان ، کارمەندێکی بەشی تابلۆکان لەگەڵیان دەچێتە شوێنی ئوتومبێلەکانیان ،بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەکان بۆیان،بە مەرجێک ژمارەی ئوتومبێلەکانیان لە(10)دانە کەمتر نەبێت،کە ئەوکارە ئاسانکاریەکی گەورەیە وە تێچوەکان و قەرەبالغیش کەم دەکاتەوە لەسەر ڕێگایەکان.

 

                                                                                 ب هاتووچۆی هەولێر

                                                                                           2023/6/4

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT