بە مەبەستی پەرەپێدان بە توانای ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆی هەولێر لە کۆنترۆل کردنی شوێنی ڕوداوەکان و ئاساییکردنەوەی ڕێگایەکان، وە هەروەها پشکنین و هێلکاری شوێنی ڕوداوەکان و چۆنیەتی دەستنیشانکردنی لایەنی سەرپێچیکار بەشێوەیەکی یاسایی و زانستیانە، وە هەروەها نوسینی ڕاپۆرت بۆ بەڕێزان دادوەرانی لێکۆلینەوە،لە بارەگای بەشی هاتووچۆی شەقڵاوە،خولێکی ڕاهێنان بۆ کۆمەلێک ئەفسەر و پلەدار و کارمەندانی هاتووچۆ کرایەوە ،کە خولەکە 8ڕۆژ دەخایەنێت،وە لەلایەن ئەفسەری شارەزای هاتووچۆی هەولێر عقید هێمن محمدامین بەڕێوەدەبرێت،بەهاوکاری بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لەهاتوچۆی هەولێر.