کاتژمێر15و6سەرلەئێوارەی دوێنێ لەسەرڕێگای خێرای( هەولێر- دهۆک) لەنزیک گوندی دارەبەن پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان هیۆندای ئەکسێنتێکی تایبەت وپیکابێک ،بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و5کەسیش زامدار بون ،جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر،هۆکاریش بۆکەوتنەوەی ڕوداوەکە تیژڕۆیی وبێ ئاگایی ونەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی بوبو لەلایەن شوفێری هیۆندایەکە ،ئەمەش وایکردبو بە هێزێکی زۆرەوە خۆی بکێشێت بەدواوەی پیکابەکە وەتوشی کۆنتڕۆل لەدەستدان و وەرگەڕانی بکات..