کارەساتی هاتووچۆ شەوی ڕابردو لەکاتژمێر30و11ی شەو لەسەرپردی گۆپاڵ کەشاری هەولێر بەشاری دهۆک دەبەستێتەوە ،وەئێستا بەشێکی تەواونەبوەو لەژێر دروستکردندایە ،پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان تۆیۆتاکرۆلایەک و فۆرد مۆستانگێک،لەناوەندی پردەکە لەو بەشەی کەئێستا بەهۆی کارکردن کراوەتە دووسایدی هاتن وچوون،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە 4کەس گیانی لەدەستدا و6کەسیش زامداربون،کەهۆکاریش بۆکەوتنەوەی ڕوداوەکە هەڵەیەکی کوشندەبو کەئەنجامدرابو لەلایەن شوفێری تۆیۆتا کرۆلایەکە ،چونکە زۆر بەخێرایی لێیخوڕیبو لەسەرپردەکە، کەئەمەش وایکردبو کۆنترۆل لەدەستبدات وبچێتە سایدی بەرامبەر،لەوکاتەش فۆرد مۆستانگ کەلەدهۆک بەرەو هەولێر دەهات بەخێرایی خۆی پیابکێشێت و لەپردەکە فڕێیبداتە خوارەوە بەداخەوە هێمنی وئارامی ئەو دووسیفەتەن کەدەبێت لەشوفێر هەبێت بەتایبەتی لەکاتی کەوتنە ناو قەرەباڵغیەک یان شوێنێکی کارکردن، کەچی زۆربەی شوفێرانی ئێمە لەو دووسیفەتە بێبەشن ،دەرەنجامەکەشی ئەمجۆرە کارەساتەیە.