لەگەزنەوە بۆگۆپاڵ بە25خولەک وکەمتر ئەمڕۆ بەشێکی تری ڕێگای خێرای هەولێر دهۆک دەکرێتەوە کەلەگەزنەوە تاکو گۆپاڵە لەسەر زێی گەورە بەمەش ڕێگای نێوان هەولێر ودهۆک زۆر کورت دەبێتەوە ئەوەجگە لەوەی کەزۆر سەلامەتتریش دەبێت بۆهاوڵاتیان چونکە ڕێگایەکە بەمواسەفاتێکی جیهانی دروستکراوە لەڕووی هاتووچۆییشەوە بەتەواوی ڕێکخراوە وەئێمەلێرەوە داوا لەشوفێرانی بەڕێزمان دەکەین کەوا لەکاتی بەکارهێنانی ڕێگایەکە پابەندی یاساوڕێنماییەکان بن وبەو خێراییە بڕۆن کەدیاری کراوە ،لەهەمان کاتدا هەوڵ نەدەن بەئاراستەی پێچەوانە لەشەقامەکە بڕۆن وەکو ماوەی پێشتر کەلەهەندێک شوێن بەهۆی کارکردنەوە ڕێگاپێدراو بو بەهیوای سەلامەتی بۆهەمو لایەک