لە رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆدا، وەزارەتی ناوخۆ هاوخەمی ئەو هاووڵاتیانەیە کە ئازیزێک یان زیاتریان لە رووداوەکانی هاتوچۆدا لەدەستداوە. لەم بۆنەیەدا، داوا لە هەموو هاونیشتیمانیان دەکەین کە بە گوێرەی یاسا و رێنماییەکان شوفێری بکەن تا خۆیان و هاووڵاتیانی دیکەش بپارێزن. #با_ئەوانەی_ماون_بپارێزین