ڕونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە.. ماوەیەکە تێبینی ئەوە دەکرێت کە هەندێک کەس جامەکانی پێشەوەی ئوتومبێل بەلەزگە ڕەش دەکەن، یان لەزگەی ڕەنگی جۆراوجۆری لێ دەدەن،ئێمە لێرەوە ڕادەگەیەنین کەوا بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە جامی پێشەوەی ئوتومبێل هیچ جۆرە لەزگەیەک بەهەر ڕەنگێکی لێبدرێت،چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی مەودای بینین،وەئەو قەدەغەیە ئەو ئوتومبێلانەش دەگرێتەوە کەڕسوماتی ساڵانە دەدەن لەبەرامبەر جامڕەش کردن،چونکە ڕەزامەندی بەڕسوماتیش تەنها بۆ جامەکانی تری ئوتومبێلە، نەک جامی پێشەوە. ب هاتووچۆی هەولێر 2023/8/21