ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە..... لەڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتووچۆلەسەرشەقامی 40مەتری لەنزیک کباب فاروق لەئەرک خەریکی ڕێکخستنی هاتووچۆبوە، لەیەکتر بڕێک کەئەرکەکەی واپێویست دەکات لایەکی شەقام ڕابگرێت ،تاکو لایەکەی تر دەڕوات،وەلەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بوە بۆیە ئاگای لەئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت وەئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبوە،بۆیە کارمەندەکە پێ ی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێو ئاگات لەشەقام بێت وەلەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنوسێت،کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دوور لەڕەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە ،وەهەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کەژمارەکەی بسڕێتەوە،ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە،بەڵام کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، وەئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست وبەشەق هێرش دەکاتە سەرکارمەندەکە وەلێی دەدات،وەلەبەر ئەوەی ئافرەتە ،کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوەوبەرگری لەخۆی ناکات ،کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لەشەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە وەدووری دەخەنەوە،وەئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بەکارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێ ی داوادەکات ،لەپاش ئەو ڕوداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتووچۆ چوە بنکەی پۆلیس وسکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد ،کەبابەتی دەستدرێژی کردنە سەرکامەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆئەو حاڵەتە کەبەندکردنە وەئێمە لێرەوە وەکو هاتووچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر وکارمەندانی خۆمـان دەکەین بەهەمو شێوەیەک کاتێک ڕووبەڕووی توندو تیژی وقسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت ولەهەر پلەو پایەیەک بێت ب هاتووچۆی هەولێر 2021/5/21