کارەساتەکان لەدوای تیژڕۆیی دەستپێدەکەن کاتژمێر4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ،لەسەر ڕێگای هەولێر کەسنەزان،لەنزیک باب الحارە کیاسپۆرتاجێکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا ولەدوای سەرکەوتنی بۆناوبڕەی شەقام، دابەزیە دیوەکەی تر وەخۆی کێشا بەدووئوتومبێلی تر ،ئینجا وەستا،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە3کەس بەسەختی زامداربون وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە کاتژمێر4ی ئێوارە هیچ ئەرکێکی فەرمی یان کاری بەپەلەنیە،بۆیە پێویست بەوتیژڕۆییە ناکات.