کاتێک بەبێئاگایی لێخوڕین بکەیت کارەسات دەنێیتەوە کاتژمێر4ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری پیکابێک بەشێوەیەکی نایاسایی لەخالێکی داخلبونی شەقامەکە هاتە ژورێ ،وەکەوتە سەر ڕێڕەوی قەلابێک کەلەشەقامەکە دەڕۆیشت وەپێکدادان دروست بولەنێوانیان،وەسوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبو لەدەرەنجامی ڕوداوەکە ،وەشوفێری قەلابەکە وەکو ئاگاداریەک بۆشوێنی ڕوداوەکە فسفۆری سێگۆشەو کۆمەلێک شتی تریشی دانا لەدواوەی ئوتومبێلەکەی ،تاکو ئێرە هەمو شتێک ئاساییە، لەناکاو ئوتومبێلێکی تایبەت بەخێراییەکی زۆرەوە هات وەشوفێروچوارسەرنشینی تێدابو، وەشوفێرەکەی بەبێ ئەوەی برێک بکات یان خێرایی کەمبکاتەوە، بەناوفسفۆروهەمو ئاگاداریەکان کەوت وچوە ژێر قەلابەکە،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە5کەس بریندار بون ،زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە. ساتێک لەبێئاگایی تەمەنێک لەپەشیمانی بەدواوەیە ،بۆیە تکایە بەبێئاگایی لێخوڕین مەکەن.