ڕوداوی هاتووچۆ کاتژمێر4ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی هەریر قەندیل لەنزیک گوندی ئافریان باهەلگرێکی گەورە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی کۆنترۆلی لەدەستدا وەخۆی کێشا بەگادرێلە ڕاگرەکانی شەقام وەلەدواییش وەرگەڕا . وەبەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە شوفێرەکە گیانی لەدەستدا وەزیانێکی زۆری مادیش بەر بارهەلگرو ڕێگاوبانەکە کەوت بۆیە ئێمە ڕێنمایی شوفێرانمان بەتایبەتێ بارهەلگرەکان دەکەین کەوا لەو وەرزی گەرمایە زۆر گرنگی بەتایەی بارهەلگرەکانیان بدەن وەهەروەها ڕەچاوی بڕی ئەو بارەبکەن کەباری دەکەن..