ڕوداوێکی هاتووچۆ دووقوربانی لێدەکەوێتەوە کاتژمێر6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (شەقلاوە باسرمە قەندیل) لەنزیک باسرمەی کۆن،ماتۆرسکیلێک کەبەئاراستەی شەقلاوەدەهات، لەناکاوبەشێوەیەکی نایاسایی ویستی بچێتەناوشوێن پێچێک لەلای چەپی شەقام ،بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئوتومبێلی هاتووبکات لەدواوەی ،لەوکاتەش نیسانێکی تایبەت بەهەمان ئاراستەلەسەرڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت وەپێچکردنەوەنایاساییەکەی ماتۆرسکیلەکە وایکرد کەپێکدادان دروست بێت لەنێوانیان ،لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە شوفێروسەرنشینی ماتۆرسکیلەکە بەسەختی زامداربون،وەلەلێکۆلینەوەش ماتۆرسکیل بەلایەنی خەتاباردانرا.