کاتژمێر 30و11ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 100مەتری لەپێش ئەربیل سپۆرت سێنتەر پیکابێکی دەبل قمارە بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا وبەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت ونزیکەی 50مەتر شورەی سەردورگەی ناوەندەکەی شکاند،لەگەڵ چەند دارێک لەدواییش وەرگەڕا لەئەنجامەی ڕوداوەکەش شوفێرەکەی بەسەختی بریندار بو زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە لێکۆلینەوە سەرەتاییەکانیش لەهۆکاری کەوتنەوەی ڕوداوەکە دەریانخستوە کەشوفێرەکە ئەگەرێکی زۆری هەیە خەوتبێت بەر لەڕوداوەکە تکایە بەر لەلێخوڕین هەستێک لەجەستەی خۆتان ڕابگرن وتەماشا کەن، ئەگەر زانیتان کەجەستەتان کێشەی هەیە یاخود هیلاکن لێخوڕین مەکەن، چونکە زمانی جەستە ڕاستگۆیە وەبەزووی لەشتەکان بەپێشوەختە ئاگادارمان دەکاتەوە